ڕۆژی شەممە ٢١ی مانگی خەزەڵوەر، “ئەیووب حەدیسی”، ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەیووب حەدیسی” ڕۆژی شه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناونده ئه‌منییه‌تییه له ورمێ كرا و لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. شایانی باسه كه ناوبراو ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه بە سەرۆکایەتیی دادوەر “بابایی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.