کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه‌ بۆ زیندانی ئه‌ شاره‌

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه‌ بۆ زیندانی ئه‌ شاره‌ 2

 

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی مانگی خەرمانان، “عەلی ئەڵڵاوەیسی”، ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان” بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە، کرا.

به‌پێی ڕاپۆته‌كان،ئەو چالاکە مەدەنییە لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوه‌ بە تۆمه‌تی “پرۆپاگاندا دژی نیزام” و “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمەتبار و بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو‌. پاش ناڕەزایەتی دەربڕین  بەو حوکمە، سزای زیندانی ته‌عزیری ناوبراو لەلایه‌ن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنەوه‌، بۆ ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی تەعلیقی گۆڕدرا.