کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پیرانشار بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ 1

ئه‌یووب ده‌ماوه‌ندی شارومه‌ندی خه‌ڵكی پیرانشار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ ڕاگوێزرا.

ئه‌یووب ده‌ماوه‌ندی خه‌ڵكی گوندی دیلزه‌ی سه‌ر به‌ پیرانشاره‌ و ٣٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.