“حسێن حسێن پور” له برینداره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی شۆڕشی “ژینا” كه هه‌ر دوو چاوی به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری شیراز گوازرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حسێن حسێن پور” مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له جاده‌ی نوورائابادی مه‌مه‌سه‌نی بۆ گه‌چساران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوزرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی نابراو له لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئیمان ئه‌فشاری” به‌ڕێوه‌چوو. “حسێن حسێن پور” ڕۆژی ڕابردوو پاش تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری شیراز كرا.