ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، “ئێلهام ڕه‌سووڵی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران، پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ئیجرای ئه‌حكام، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئێلهام ڕه‌سووڵی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “هاندانی خه‌ڵك دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی”، “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا سه‌باره‌ت به قه‌تڵی حكوومه‌تی ئارمیتا گه‌ڕاوه‌ند”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به زیندان مه‌حكووم كراوه. ناوبراو پێشتر به‌یاننامه‌ی خوێندكارانی له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “نازیلا مه‌عرووفیان” بڵاو كردبوو و ڕۆژی ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.