“ئێحسان قه‌دیری” چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران پاش یه‌ك مانگ و نیو به‌ندكران ڕه‌وانه‌ی به‌ندی چوار زیندانی ئێڤین كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئێحسان قه‌دیری” ڕۆژی ٢٣ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ و نیو له گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت گوشاریان بۆ ناوبراو هێناوه تاكوو ناچار به ئیعترافی ئیجباری بێت و ئێستا بۆ به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه.