ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه، “ئومید شامحه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان- دیوانده‌ره به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی بیجاڕ كرا.
“ئومید شامحه‌ممه‌دی” ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن له‌قی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی میللی” و “هاوكار له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام ئه‌و حوكمه له‌دادگای پێداچوونه‌وه بۆ چوار ساڵ زیندانی ته‌علیقی و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری گۆڕدرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه سنفیه له كۆبوونه‌وی موعه‌لیمانی دیوانده‌ره له ڕێكه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧٦ ڕۆژ زیندان و به‌دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو.