کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “ئه‌یووب جه‌وانپور” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

گواستنه‌وه‌ی ئه‌یووب جه‌وانپور بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی 4

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵی مافی مرۆڤی كوردستان، “ئه‌یووب جه‌وانپور” به‌ندكراوی سیاسی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ ڕۆژی ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه‌.

“ئه‌یووب جه‌وانپور” پێشتر به‌ تۆمه‌ته‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام”، “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” و “لیدری ده‌سته‌ و گرووپی دژبه‌ری نیزام” به‌ ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ ساز كرا. ناوبراو له‌ به‌رگه‌ی داوكاری مه‌ره‌خسیه‌كه‌ی دا له‌ به‌شی جۆری تاوان نووسیبوو، “به‌ تۆمه‌تی پشتیوانی له‌ شۆڕشی ژینا”، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ قازی فه‌رمانی به‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی داوه‌.