“ئه‌میرنه‌سر ئازادانی” له تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی خانه‌ی ئیسفه‌هان كه به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه.
“ئه‌میرنه‌سر ئازادانی” یاریزانی فووتباڵ و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری ئیسفه‌هانه كه له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته‌دا به ناوی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه به موحاره‌به تۆمه‌تبار كران. پاش پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه، سێ كه‌س به ناوه‌كانی “مه‌جید كازمی”، “سه‌عید یه‌عقووبی” و “ساڵح میرهاشمی” له‌سێداره دران و ئه‌میر به ١٥ ساڵ زیندانی زاڵمانه مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ڕابردوو، به‌رپرسانی زیندانی ئیسفه‌هان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان به‌بێ هۆكار ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرد و ناوبراو له دوێنیوه مانی له‌خواردن گرتووه.