کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “ئه‌سعه‌د محه‌ممه‌دی” بۆ زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی ئه‌سعه‌د محه‌ممه‌دی بۆ زیندانی سنه‌ 1 1

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “ئەسعەد محەممەدی” چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، دوای بانگکرانی بۆ دادگای ئینقلاب دەستبەسەر و به‌مه‌به‌ستی تێپەرکردنی ماوەی یەک ساڵ به‌ندكران، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ كرا.

“ئەسعەد محەممەدی” لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکوومەت” بە یەک ساڵ بەندکران سزا دراوە. “ئەسعەد محەممەدی” شەوی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، لە ماڵه‌كه‌ی خۆیدا لە ویلاشاری سنە، بەبێ بەڵگەی قه‌زایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.