کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

گواستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی 1

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی گوڵان، “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری” به‌ندكراوی سیاسی و چالاكی مافی مرۆڤی ڕاگیراو له‌ زیندانی قزلحه‌سار بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ به‌ هۆی به‌شداری كردنی له‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی كه‌ هه‌ر حه‌فته دژبه‌ سزای ئێعدام مان له‌ خواردن ده‌گرن، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ندی ئه‌منیه‌تی واحدی ٣ی زیندانی قزلحه‌سار گوازراوه‌ته‌وه‌.