له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌بولفه‌زل قه‌دیانی، به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٧٩ ساڵ و ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به هۆی تێكچوونی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا.
به‌پێ ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌بولفه‌زل قه‌دیانی تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕۆژی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ حوكمی زیندان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا.