ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ره‌شه‌مه، “ئاروین نی‌ك په‌ی” هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم شه‌وی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “ئاروین نی‌ك په‌ی” له گوندی “نێ”ی مه‌ریوان و وێڕای لێدان و ئشكه‌نجه‌ی ناوبراو كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌یان زه‌وت كرد و ئه‌و لاوه‌یان ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان كرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه ناوبراویان بۆ زیندانی ناوه‌ندی مه‌ریوان گواسته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه ئه‌و هاووڵاتیه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئاروین” له‌به‌رده‌ستدا نییه و له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌سڕاگه‌یشتن به پارێزه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كی بێبه‌ش كراوه.