ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، به‌رپرسانی زیندانی ته‌ورێز، ئارمیتا پاویر، به‌ندكراوی سیاسی ئه‌و زیندانه‌یان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواسته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ئارمیتا پاویر، چالاكی خوێندكاری به‌ندكراو له زیندانی ته‌ورێز، له ئاست بێبه‌شكردنی به‌ندكراوێك به ناوی “مه‌ریه‌م بایرامیان” له ده‌رمان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی ته‌ورێزه‌وه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستراوه‌ته‌وه.