کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “ئارمان منبه‌ری” بۆ زیندانی سنه‌

گواستنه‌وه‌ی ئارمان منبه‌ری بۆ زیندانی سنه‌ 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ناوی “ئارمان منبه‌ری” پاش كۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی گوازرایه‌وه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی به‌فرانبار، “ئارمان منبه‌ری” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ گوازرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕوون نییه‌.