به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، په‌روه‌نده‌ی دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “جەهانگیر ساغەرنیا” و “خەبات ختیاڵ“، پاش سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعات هەناردەی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ کرا.
به پێی زانیارییه‌كان له مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دۆسیەی ئەم دوو هاووڵاتییە لە دادگای پیرانشار حوکمی بێ تاوانیان بۆ دەرچووبوو و حوکمی بەندکرانیان هەڵوەشێندرایەوه. ئێستا ئێدارەی ئیتلاعات سکاڵای لە سەریان تۆمار کردووە و دۆسیەکەیانی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کردووە تاکوو حوکمی زیندانی زۆره‌ملییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت. جێی ئاماژه‌یه كه “خەبات ختیاڵ” و “جەهانگیر ساغەرنیا“، 26ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کرابوون.