کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

گه‌ڵاڵه‌ی پێكهێنانی “تیمه‌كانی زه‌ربه‌ت”، هه‌وڵی ڕژیم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان

لهباروودۆخێكدا كهگهڵاڵهو ههوڵهئابووریهكانی كۆماری ئیسلامی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی گرانی و تهوهرۆم و دابهزینی نرخی ڕیاڵ و ڕێگری لهقووڵ بوونهوهی قهیرانی ئابووری، یهك لهدوای یهك لهگهڵ شكست بهرهوڕوو بوونهوه‌‌ و ئابووریی ڕژیم ڕۆژ بهڕۆژ زیاتر لهجاران تووشی ئاڵۆزی بووهو لهئیفلاس و داڕمان نزیك بووهتهوه، و لهحاڵێكدا كهڕژیم لهوڵامدانهوهبهخواستی جهماوهری وهگیان هاتوو لهههژاری و بێكاری، بێ توانا و داماوه، نیگهرانیی ڕژیم لهسهرههڵدانی ئاخێزی بههێز و سهرتاسهریی دژبهدهسهڵات، یهكجار زیاتر بووهتهوه‌. ههوڵهنیزامی و ئهمنییهتییهكانی ئهم دوایانهی كۆماری ئیسلامی لهتاران و باقی كهڵان شارهكانی ئێران، تهنیا ئاراستهیهكهكهڕژیم لهبهرامبهر ئاخێزهجهماوهریهكاندا، هیوای پێیهتی. ڕۆژی دووشهممه٢٤ی خهرمانان، محهممهد یهزدی فهرماندهی سپایمحهممهد ڕهسووڵ ئهڵڵای تاران ڕایگهیاند كهگهڵاڵهیئهمنییهت میحوهری مهحهله‌”، بهكهڵك وهرگرتن لهتوانای پێگهكانی بهسیج و بهپێكهێنانیتیمهكانی زهربهتلهگهڕهكهجۆراوجۆرهكانی تاران بهكردهوهدهردێنێ. تا بهكهڵك وهرگرتن لههێزی ئینسانیی پێگهكانی بهسیج، ئهمنییهتی گهڕهكهكانی پێتهخت دابین بكات. ئهم مۆرهجهنایهتكارهی ڕژیمی ئیسلامی، ئهركی ئهم تیمانهی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵئهرازێل و ئۆباش و كیف ڕفێن و تێكدهرانی ئهمنییهتڕاگهیاند، بهڵام لهڕاستیدا ئامانجی سهرهكیی ڕژیم،  خۆ ئامادهكردنهبۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ مهترسیی ئاخێزی ناڕهزایهتیی جهماوهری كهبهردهوام ئهگهری سهرههڵدانی لهئارادایه‌. ئهگینا بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ تاوانهكانی وهك دزی و كیف ڕفێنی و هیتر، ههتا ئێستا ئهركی پۆلیس و هێزهئینتزامیهكان بووه‌.

سپای پاسداران وهك ئۆرگانی سهرهكیی دهسهڵات ههتا ئێستا بهردهوام لهباروودۆخی قهیراناویی كۆمهڵگادا، گهڵاڵهی ئهمنییهتی و دژهمرۆیی جۆراوجۆری بۆ سهركوتی ناڕهزایهتییهجهماوهریهكان لهژێرناوی یارمهتی دانی پۆلیس لهشارهكان، بهكردهوهدهرهێناوه‌. لهساڵی ٨٧ و بهرلهههڵبژاردنی مشتوومڕههڵگری ساڵی ٨٨، گهڵاڵهی گهشتهكانی ئهمنییهتی ٥ كهسیی لهههزار خاڵی شاریی ئێران بهكردهوهدهرهێنا، لهبهر ئهوهیكهدهیانزانی، ئهو ههڵبژاردنهبهرنامهبۆ داڕێژراوهی ئهوكات، كهدهبوایهئهحمهدی نهژاد دووبارهلهسندووقهكانی دهنگدان هاتبایهوهدهرێ، ناڕهزایهتیی كۆمهڵگای لێدهكهوێتهوه‌. لهمانگی سهرماوهزی ٩٦ و یهك مانگ بهرلهئاخێزی مانگی بهفرانبار و لهباروودۆخی توندبوونهوهی قهیرانی ئابووری و هاتنهئارای باسی گهڕانهوهی گهمارۆكان، گهڵاڵهیهكی ئهمنییهتی دیكهیان،بهمهبهستی گهشتی پاسداران لهگهڕهكهكان، لهژێرناوی گهڵاڵهی بهناوحهماسهی ئهمنییهت و خزمهتبهكردهوهدهرهێنا و جهنایهتی كوشتاری مانگی بهفرانباری ٩٦یان خوڵقاند. لهئێستاشدا كهقهیرانی ئابووری و ههژاری و برسیهتی بهوپهڕی خۆی گهیشتووهو ناڕهزایهتیی گشتی دژبهدهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی پهرهی سهندووه، ڕژیم بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ناڕهزایهتیی جهماوهری و سهرتاسهریی بهرهوڕوو، دهستی داوهتهبهكردهوهدهرهێنانی گهڵاڵهیئهمنییهت میحوهری مهحهله‌” و پێكهێنانیتیمهكانی زهربهتلهگهڕهكهكان، كهدهمێكهباسی لێدهكات. ههمووی ئهوانهلهئهساسدا، گهڵاڵهی سهركوتی وهحشیانهی ناڕهزایهتیی جهماوهری بوون و فهرماندهكانی سپای پارێزهری كۆنهپهرستی و جهنایهتی ڕژیمی ئیسلامی، ئهوانهبهگهڵاڵهی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵئاژاوهگێڕیی دهست و پێوهندهكانی ئهمریكا بۆ نائهمن كردنی شارهكانپێناسهدهكهن. بهڵام ڕژیم ئهمجارهیان لهژێرناویتیمهكانی زهربهت، هێزهسهركوتگهرهكانی خۆی، بهئامانجی خوڵقاندنی كهش و ههوای ترس و تۆقاندن لهئاست شارهكاندا، بڵاو دهكاتهوه‌. ههڵبهت محهممهد یهزدی یهك مانگ لهمهوبهر ڕایگهیاندبوو كه‌: “بههێز كردنی پێگهی بهسیجی گهڕهكهكان یهكێك لهئهولهویهتهسهرهكیهكانی ئێمهیهلهمساڵدا، لهبهر ئهوهیكهپێگهكانی بهسیج ههتا ئێستا ڕوو بهلاوازی ڕۆیشتوون و بهفهرمانی فهرماندهی موعهزهمی گشت هێزهكان، كهڕایانگهیاندبوو (بهسیج دهبێ لهههموو گهڕهكهكان حزووری بێت)، ههوڵ دهدهین تا ئهو فهرمانهبهباشترین شێوهبهسهمهر بگهیهنین“. ئهو ههروهها پێشتریش وتبووی كه‌” دوژمن بۆ شهپۆل سواری كردن بهسهر باروودۆخی نالهباری ئابووریی وڵات و هاندانی ئهوان بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ نیزام و شێواندن و ئاڵۆزی نانهوه، بهرنامهی ههیه‌. كهوابوو واش نییهكهخهڵك بیانههوێ بهخاتری ئهو كێشهو گرفتانهی كهخوڵقاون، لهپێناو خواستهكانی دوژمندا ههنگاو ههڵگرن“.

ئهم وتانه، نیازی واقعیی كاربهدهستانی ڕژیم لهپێكهێنانیتیمهكانی زهربهتلهگهڕهكهكان بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ بهناوئهرازێل و ئۆباش و كیف ڕفێنهكانبهڕوونی نیشان دهدات.  ههوڵی خامنهیی و باقیی كاربهدهستان و دهزگا ئهمنییهكان بۆ داڕشتنی پیلانی سهركوتی ناڕهزایهتیی حهتمی جهماوهری، لهكابووسێكهوهسهرچاوهدهگرێ كهسهرتاپێی ڕژیمی خسووهتهلهرزه‌. خامنهیی و باقیی بهرپرسانی جهنایهتكاری ڕژیم باش دهزانن كهئهوهتهنیا پێگهو هێزی بهسیجی ڕژیم نییهكهلاواز بووهو دانی پێدادهنێن. بهڵكوو داوهرینێكی فراوان لهسهرتاپێی ڕیزهكانی ئهم ڕژیمهگهندهڵهدا ڕووی داوه‌. زۆرێك لهكاربهدهستان و دهست و پێوهندهكانی ڕژیمیش لهترسی خرۆشی ڕاپهڕینی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش، لهكۆماری ئیسلامی دوور كهوتوونهوهو گشت دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی یهكجار لاواز بووهتهوه‌. بهڵام نهگهڵاڵهی ئهمنییهتی و نهكردهوهی هێستێریك و جهنایهتكارانهی ئێعدامی نهوید ئهفكاری و باقیی بهندكراوانی سیاسی، ناتوانێ ئهو كهش و ههوایهلهترس و تۆقاندن، كهئامانجی خوێنڕێژان و جهنایهتكارانێكی وهك خامنهیی و ڕووحانی و ڕهئیسی و قالیبافه، لهناو كۆمهڵگادا بخوڵقێنێ.

ژیانی نهكبهت بار، ههژاری و برسیهتی و ئهو زهبروزهنگهی كهكۆماری ئیسلامی بهسهر دهیان ملیۆن لهخهڵكی ئێرانی داسهپاندووه، چیتر بۆ خهڵك تهحهمول ناكرێ. لهباروودۆخێكدا كهمانگرتنی كرێكاری لهزۆربهی ناوهندهكانی بهرههمێهێنان و سهنعهتیی ئێران چووهتهقۆناغێكی دیكهوه، وهڕێكهوهتنی تۆفانی مهزنی ناڕهزایهتیی جهماوهری تووڕهو وهگیان هاتوو لهگهڵ ئهوان، لهئاست سهرتاسهریدا، بێگومان ئهم دهسهڵاتهی سهدهكانی ناوهڕاست، دهخاتهزبڵدانی مێژووهوهو گهڵاڵهكانی سهركوتگهری و ئهمنییهتی و نیزامیی ڕژیم، ناتوانێ ڕێگری وهدی هاتنی وهها كابووسێك بێ بۆ حاكمانی ئیسلامیی سهرمایهلهئێران.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-