له كاتێكدا كه پڕۆسه‌ی ته‌خلیه‌ی هه‌زاران كه‌س له فڕۆكه خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كابۆل به‌رده‌وامی هه‌یه، به پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌كدارانی تالیبان ده‌ستیان داوه‌ته گه‌ڕانی ماڵ به ماڵ له ئه‌فغانستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان.
به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چه‌كدارانی تالیبان لیستێكی ڕه‌شیان درووست كردووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دژبه‌رانی ئه‌و گرووپه، هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌كان كردووه گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به دوایانه ده‌گه‌ڕن خویان ڕاده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه نه‌كه‌ن، خۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن. به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چه‌كدارانی تالیبان به دوای ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕن كه هاوكارییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئا‌مریكا و وڵاتانی “ناتۆ” كردووه، هاوكات باروودۆخی فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل له ئاستێكی زۆر خراپ دایه و وڵاتانی ڕۆژئاوایی سه‌رقاڵی ته‌خلییه‌ی هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی پێشووی سه‌فاره‌تخانه‌كانیانن.