به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، “ئه‌فشین حسێن په‌ناهیی” به‌ندكراوی سیاسیی له زیندانی سنه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر سه‌رله‌نوێی گوازترایه‌وه بۆ ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه و پاش قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ زیندان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، درێژه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ناوبراو له حاڵێكدایه كه قۆناغه‌كانی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی ئه‌فشین حسێن په‌ناهیی ته‌واو بووه و نزیكه‌ی ١٨ مانگه كه حوكمی زیندانی ناوبراو ته‌ئید كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٥ی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٦ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی براكه‌ی واته “ڕامین حسێن په‌ناهیی” و ئێعدامی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كامیارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.