ناوه‌ندی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ سپی كردنه‌وه پووڵ، ڕۆژی هه‌ینی ٢ی ڕه‌شه‌ممه، دوای ئه‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامیی پێوه‌ره‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دابین كردنی ماڵی تیرۆریسم په‌یره‌و نه‌كرد، ناوی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ جارێكی دیكه خسته ناو “لیستی ڕه‌ش”ی خۆیه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویترێز، گرووپی تایبه‌تی ماڵی له‌دژی سپی كردنه‌وه پووڵ ناسراو به “ئێف ئه‌ی تی ئێف”، دوای سێ ساڵ و پێدانی مۆڵه‌تی زێده بۆ په‌سه‌ند كردنی به‌ڵگه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده ئه‌م بڕیاره‌ی داوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تاران له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا داوای له‌م ناوه‌نده كردبوو كه ناوی ئه‌م وڵاته نه‌خاته‌ه‌وه ناوی لیستی ڕه‌ش تا له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێ چاكسازی ئه‌م به‌ڵگانه په‌سه‌ند بكات. ئه‌م گرووپه ساڵی ٢٠١٦ ناوی كۆماری ئیسلامیی له‌ناو ئه‌م لیسته هێنایه ده‌ره‌وه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو لیستی ڕه‌ش، ده‌ست ڕاگه‌یشتنی ئێران به نیزامی ماڵی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی دژوارتر ده‌كات.