به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەفشین حسێن پەناهی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە كه بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هاتبووە مه‌ره‌خەسی، پاش ٥ ڕۆژ گەڕێندرایەوە بۆ زیندان.
شایانی باسه، ناوبراو پاش داواکارییە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هاتبووه‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی، بەڵام پاش پێنج ڕۆژ، بەبێ بەدەستهێنانی تەندروستی، ڕۆژی سێشەممە گەڕیندرایەوە زیندان”. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئەفشین حسێن پەناهی”، چالاکی مەدەنی کە پێشینەی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ژینگەپارێزەییەکانی هەیە، مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦، لە لایه‌ن لقی ١ی دادگای ڕژیم بە تۆمەتی “بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە ٨ ساڵ و نیو زیندان مەحکووم کرابوو.