كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی “پابدانانی جنووبی”، “چشمه پوودنه”، “گله‌تووت”، “١٢-١٤”، “سه‌را په‌رده”، “بابشكوون” و “مه‌عده‌نجوو” له زه‌ره‌ندی كرمان له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تی به بێبایه‌خی به‌رپرسان له ئاست جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان ده‌سیان له كار كێشاوه‌ته‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری لابردنی په‌یمانكاره‌كان و به‌ستنی گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمانكارانه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نانه به كه‌م و كۆڕی پێیان ئه‌ده‌ن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان قازانجێكی زۆرتریان ده‌ست كه‌وێت. شایانی باسه ئه‌و كرێكارانه به‌نیسبه‌ت كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ست و خراپی باری ژیان و كاریان، ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌ه‌وه و خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست و پێدانی حه‌قی بیمه و جێبه‌جێ كردنی پلانی ڕێزبه‌ندی كار هه‌روه‌ك مه‌عده‌نه‌كانی دیكه‌ی زۆغاڵ له شاری كرمانه.