کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

گه‌نده‌ڵی و بێ كه‌فایه‌تیی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا

تێجارهت نیووزلهڕاپۆرتێكی مهیدانیدا لهشهقامی ناسر خۆسرۆوی تاران، ناوهندی قاچاغی دهرمان، باسی لهفرۆشتنی سههمییهی واكسێن بهقیمهتی ٦٠ ملیۆن تمهن كردووه‌. ئاشكرایهكهئهم واكسێنانهلهسههمییهی كادری دهرمانی و كهسانی بهردهم مهترسی دزراون. پێشتریش لهڕاپۆرتێكدا ڕایگهیاندبوو كهلهپهنا فرۆشی واكسێنهوه، گهندهڵیی دیكهش ڕووی داوه‌. بۆ نموونهسههامدارانی نهخۆشخانهخسووسییهكان و سهرۆكی نهخۆشخانهدهوڵهتییهكان، لهجیات واكسیناسیۆنی كادری دهرمان، ئهم واكسێنهیان لهكهسوكار و ئاشنایانی خۆیان داوه‌. هێندێك لهپزیشكان و پهرستاران، گهندهڵی لهوهشاندنی واكسێنی كۆرۆنایان لهئاستی نهخۆشخانهكاندا، جیدیتر و بهرینتر وهسف دهكهن و ڕایانگهیاندووهكهسهرچاوهكهی وهزارهتی تهندرووستییه‌. لهماوهی حهفتهكانی ڕابردوودا وهزارهتی تهندرووستیی ڕژیم بهردهوام لهژێر گوشاردا بووهتا لیستی كهسانێك كهواكسێنی كۆرۆنایان وهرگرتووهبڵاوبكاتهوه‌. لهلایهكی دیكهشهوه، باس لهوهدهكرێ كهبێجگهلهتۆڕی گهندهڵیی فرۆشی واكسێن، هێندێك لهئاخوندهدهنك درشتهكان لهئاستی ئێراندا واكسێنی كۆرۆنایان وهرگرتووهكهلهئهولهوییهتی وهرگرتنی واكسێندا نهبوون و لهمبارهوهوهزارهتی تهندرووستی، بێدهنگیی گرتووهتهبهر.

لهحاڵێكدا كههاوردهی واكسێن لهلایهن وهزارهتی تهندرووستییهوهلهچاو وڵاتانی دیكهلهكهمترین ئاستی خۆی دایه، ههر ئهم ڕادهیهش لهناو كهسانێكدا كهلهئهولهوییهت دان، بهخۆڕایی بڵاو نهكراوهتهوه‌. ئهوهش لهحاڵێك دایهكهههڵسووڕاوانی كرێكاری و ڕێكخراوهمهدهنییهمرۆڤدۆستهكان لهبهیانییهكانیاندا خوازیاری هاوردهكردنی بهرین و وهشاندنی بهخۆڕایی ئهم واكسێنهبوون. ڕاپۆرتهكان باس لهوهدهكهن كهلهباروودۆخی كهمبوونی لهڕادهبهدهری واكسێنی كۆرۆنادا، پێویستهبۆ وهشاندنی بهدهر لهنۆرهی ئهم واكسێنه،بڕی ٤٠ تا ٦٠ ملیۆن تمهن بهدهڵاڵانی سهرهكیی دهرمان لهشهقامی ناسرخۆسرۆو بدرێت. دهڵاڵان پاش وهرگرتنی پارهكه، كهسهكان بهنهخۆشخانهیهك دهناسێنن و لهوێ بهدهر لهنۆره، واكسێنهكهیان لێدهدرێت. بهپێی ئهو زانیاریانهی كهبڵاوكراونهوه، واكسێنیسپۆتنیكگرانتر له باقیی واكسنێهكانی دیكهموعامهلهی پێدهكرێت و وهشاندنی ٢ دۆز لهم واكسێنهلهنهخۆشخانه،لانیكهم ٦٠ ملیۆن تمهنی پێویسته‌.

ئهم ڕاستییهبووهتههۆی ئهوهیكهكادری دهرمانی ئێران بكهونهژێر گوشاری چهندین بهرابهرهوهو زیاتر ببنهقوربانی. بهشێك لهكهسانی ئاگادار لهم مهسهلهیه، ڕایانگهیاندووهكهبهلهبهرچاوگرتنی پڕ بوونی ژوورهكانی چاوهدێریی تایبهت، لهوانهیه‌‌ پێكهاتهی دهرمانیی ئێران لێكههڵوهشێت و ڕێژهی قوربانی بوونی خهڵك یهكجار بچێتهسهرێ. لهجهرگهی قهیرانی كۆرۆنادا، ئێران خاوهن زۆرترین قوربانیانی كادری دهرمانییهلهئاستی دنیادا.  بهڵام لهپهنا قوربانی بوونی كادرهدهرمانییهفیداكارهكان، دهیان ههزار كهس لهئێران بهخاتری بێ كهفایهتی و كهمتهرخهمیی سهرانی ڕژیم، گیانیان لهدهست داوه‌. لهڕاستیدا سهرانی ڕژیم گیان لهدهست دانی بهساڵاچووانیان بۆ گرینگ نییه‌. ئهوان تهنانهت پێیان باشتر وایهكهلهدهست ئهم بهشهڕزگاریان بێت، چونكهلهڕوانگهی ئهوانهوهبهساڵاچووان ههزینهی دهرمانیان لهسهرێیهو ڕۆڵێكی بهرچاویشیان لهئابووریی وڵاتدا نییه‌. بهتایبهت، خهباتی ڕێكخراو و پهیگیرانهی خانهنشینكراوان و ناڕهزایهتیی هاووڵاتییانی بهساڵاچوو و پشتیوانیی بهرینی كرێكاران و لاوان، ڕژیمی ترساندووه‌. ههر بۆیهكاربهدهستانی ڕژیم، سهرهڕای ڕێكخستنی هێرشی هێزهئینتزامییهكان لهدژیان، بهكردهوه ویرووسی كۆرۆناشیان لهگیانیان بهرداوه‌.

ویرووسی كۆرۆنا و نهخۆشییهكهی واتهكۆویدی ١٩، بابهتێكی جیهانییه‌. دهوڵهت و باڵهجۆراوجۆرهكانی بورژوازیی جیهان، كاتێك كهبڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهبوو بهڕاستییهكی حاشاههڵنهگر، ههركام بهجۆرێك ئهم نهخۆشییهیان خستهخزمهت ئامانجهكانی خۆیانهوه‌. ڕژیمهكانی هاوشێوهی كۆماری ئیسلامی لهویرووسی كۆرۆنا وهك ئامرازێك بۆ دامركاندنی ناڕهزایهتییهكانی سهر شهقام كهڵكی وهرگرت. بهڵام لهههمان حاڵیشدا ویرووسی كۆرۆنا بێتوانایی و ناكارامهبوونی دهوڵهتهكانی لهئاستی جۆراوجۆردا دهرخست. ئهم بێتواناییه، ڕسوایی بهرینی بۆ سیاسهتمهدارانی هێندێك وڵات لهوانهدۆناڵد ترامپ سهرۆك كۆماری پێشووی ئهمریكا، بۆلسۆنارۆ، سهرۆك كۆماری برێزیل و عهلی خامنهیی و حهسهن ڕووحانی، بهدیاری هێناوه‌. ئهم چوار كهسه، سهرهتا حاشایان لهبوونی ویرووسی كۆرۆنا كرد، پاشان لهژێر گوشاری ڕاستییهكاندا، وهك ویرووسێكی كهم مهترسی بهڕهسمییان ناسی و پهرهسهندنی ئهم نهخۆشیهیان بۆ پیلانگێڕی ئهم یان ئهو دهوڵهت گهڕاندهوه‌. ههر ههموویان، وێڕای خوڵقاندنی كارهسات بۆ بهساڵاچووان، نهخۆشان و كرێكاران و سهرهنجام گشت كۆمهڵگا، سیاسهتی گاڵتهجاڕانهی خۆیان بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، ستایش كرد. لهو نێوهدا، وتهو ههڵسووكهوتی خامنهیی و ڕووحانی و دارودهستهكانیان لهئاستی جیهاندا بێ وێنهبوو. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهبایهخ نهدان بهتهندرووستی و سڵامهتی خهڵك و بهشێوازی ههڵسووكهوتی لهگهڵ ویرووسی كۆرۆنا نیشانی داوهكهوهك سیستمێكی سهرمایهدارانهی گهندهڵ و ناكارامه، گیانی زۆربهی هاووڵاتییان بهلایهوههیچ بایهخێكی نییه‌. وهها ڕژیمێك شیاوی بهڕێوهبردنی كۆمهڵگا نییه‌. بێ كهفایهتیی نیزامی سهرمایهداری لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كارهساتی وهك پهتا گشتگیرهكان، لهپهنا ههموو كهموكۆڕییهكانی دیكهیهوه، سهلماندوویهتی كهئهم نیزامهشیاوی مرۆڤی سهدهی ٢١ نییه‌. نیزامی سۆسیالیستی و بهڕێوهبردنی شۆرایی ژیانی خهڵك، ڕێگای ڕزگاریی مرۆڤایهتییهلهگشت ئهو نههامهتییانهی كهنیزامی سهرمایهداری خوڵقێنهر و هۆكاری مانهوهیهتی. بێگومان، مرۆڤایهتی تهنیا لهم ڕێگهوهدهتوانێ بهشێوهی كارامه، بهرهنگاری كارهساتیكۆمهڵایهتی، سیاسی و سرووشتی ببێتهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-