به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌ندكراوی سیاسی “سه‌لاح به‌هرامیان” پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه زیندان.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، “سه‌لاح به‌هرامیان” به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی زه‌ختی خوێن و نه‌خۆشی دڵه‌وه له زیندانی شنۆ هاتبووه مه‌ره‌خه‌سی. جێی ئاماژه‌یه كه دادگای شنۆ ئه‌و هاووڵاتییه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه.