به‌دوای دژایه‌تی دادستانی و دادیاری چاو‌دێر به‌سه‌ر زیندانی لاكانی ڕه‌شت له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی “عه‌زیز قاسم زاده” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه بۆ زیندان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی ٧ی خاكه‌لێوه ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی “عه‌زیز قاسم زاده” ته‌واو بووه و به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، ده‌با ڕۆژی ١٧ی خاكه‌لێوه و به‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندان ئازاد بكردایێت، به‌ڵام دادستانی چاودێری زیندانی لاكانی ڕه‌شت له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه و درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانیه‌كه‌ی دژایه‌تی كردووه و ڕۆژی هه‌ینی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان.