ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مه، گه‌وره‌ترین مانگرتنی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له یۆنان له‌لایه‌ن كرێكاران و خوێندكاران له شاره‌كانی ئاتن، تسالۆنێكی، لاریسا، هێراكلیۆن و ده‌یان شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته به دروشمی “له دوو ڕێیانی داهاتی ئه‌وان و ژیانی ئێمه، وڵاممان یه‌ك وه‌شه‌یه، ژیانی ئێمه”.
سه‌ڵی ڕابردوو له وه‌ها ڕۆژێك دا قه‌تارێك له سه‌ر هێڵی ئاسنی ئاتن بۆ تسالۆنیكی له‌گه‌ڵ قه‌تارێكی بارهه‌ڵگردا پێكیاندادا و به‌وهۆیه‌وه ٥٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. پاش ئه‌و ڕووداوه خۆپێشاندانێكی گه‌وره سه‌رانسه‌ری یۆنانی گرته‌وه و خۆپێشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌تی خسووسی سازی و دابه‌زینی كواڵتی خزمه‌تگوزارییه‌كان نیشان دا. ڕۆژی ڕابردوو كرێكاران و خوێندكاران له ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و دادپه‌روه‌ری بوون. به‌هۆی ئه‌و مانگرتنه‌وه هێڵی ئاسن، نه‌خۆشخانه‌كان، هاتووچۆ به كه‌شتی و مه‌دره‌سه‌كان داخرا.