مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی سه‌راسه‌ری بێ وێنه‌ی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی هیندوستانی له دژی سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵی و دژه كرێكاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی “موودی” له دووه‌مین ڕۆژی خۆیدا به به‌شداری زیاتر له ٢٠٠ میلیۆن كرێكار و كه‌شاوه‌رزی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م مانگرتنه له‌سه‌ر بانگهێشتی ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی كرێكاری ئه‌و وڵاته و به‌تایبه‌تی ڕێكخراوه‌كانی نزیك له حیزبه كۆمۆنیستیه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت. ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی كرێكاری هند كه سه‌ر به حیزبی كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته‌یه له ڕێكخه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و مانگرتنه داده‌نرێن. ڕاوه‌ستانی كه‌رتی تایبه‌تی سه‌رچاوه و داراییه‌كانی وڵات، خه‌ده‌ماتی ده‌وڵه‌تی، لابردنی چاكسازیه‌كانی دژی كرێكاران له یاسای كار، دابین كردنی بیمه‌ی كار و كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی و ڕاوه‌ستاندنی كاری كاتی و وه‌رزی بۆ هێزی كاری ئه‌و وڵاته له داواكاریه سه‌ره‌كیه‌كانی زه‌حمه‌تكێشانی هندوستانه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی كه‌شاوه‌رزانی هندوستان، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته له دوای یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایه‌تی زه‌حمه‌تكێشان، ناچار كرا كه ٣ گه‌ڵاڵه‌ی نئۆلیبڕاڵی كه بڕیار بوو بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه ڕاوه‌ستێنێت.