لە گەمارۆ نوێیەکانی کەنەدا، 129 کەس كه بریتین له جێگری سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی ڕووسیا و 63 دامودەزگای ئهم وڵاتهش خراونەتە لیستی ڕەشەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە وتارەکەیدا “جاستین ترودۆ” سنووردارکردنی هەناردەکردنی هەندێک بەرهەمی شیمیایی لە کەنەداوە بۆ ڕووسیا ڕایگەیاند. سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە لێدوانێکیدا لە ساڵیادی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ڕایانگەیاند کە کڕینی هەموو جۆرە چەکێک لە ڕووسیا قەدەغە دەکرێت.