به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هێزه سه‌ر كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری سنه به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دیان گه‌مارۆ داوه.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوكرابۆوه، بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانیان له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی كۆببنه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان له به‌یانی پێنجشه‌ممه‌وه گۆڕستانه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و ڕێگه‌ی ناده‌ن هیچ ئۆتۆمبێلێك بڕواته ژووره‌وه.