ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، 9 کۆمپانیای پێتروشیمی و پێوەندیدار بە پیشەسازی نەوتی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گه‌مارۆدرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە درێژەی زیادبوونی گوشارەکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، دوێنێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەمارۆکانی بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاند کە تۆمەتبارن بە ڕۆڵی گرنگ لە بەرهەمهێنان، فرۆشتن و گەیاندنی بەرهەمە پترۆشیمییەکانی ئێران و نەوت بە کڕیارانی ئاسیاییه‌كان. هه‌روه‌ها وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە شەش شێركه‌تی بەرهەمهێنەری نه‌وت لە ئێران، سێ کۆمپانیا لە مالێزی و سەنگاپور بە تاوانی بەرهەمهێنان و فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی ئێران بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار سزا داون.