له‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چه‌ند مانگ، گه‌ڕه‌كی “شێخ جه‌ڕاح” له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی كێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسراییلیه‌كان دووباره شه‌ڕ و ئالۆزی تێكه‌وته‌وه.
ئاڵۆزیه‌كان له‌دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد كه فه‌له‌ستینیه‌كان ماڵی یه‌كێك له یه‌هوودیه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان به كۆكتێل مۆلۆتۆف ئاگرتێبه‌ردا و له دوای ئه‌و ڕووداوه، نوێنه‌ری لایه‌نی ڕاستی و توندئاژۆی “كنێسێنت” ڕایگه‌یاند، كه ژووری كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه ده‌گوازێته‌وه. ئه‌م بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی فه‌له‌ستینیه‌كانی دانیشتووی ئه‌و گه‌ڕه‌كه لێ كه‌وته‌وه و له ئاكامدا له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی پۆلیسی ئیسراییل دوو فه‌له‌ستینی به‌سه‌ختی بریندار بوون و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.