کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

گرنگی مانگرتن لە موجتەمەعی نەیشەکەری حەوت تەپە

dfvbfhb 1

کۆمەڵێک لە کرێکارانی موجتەمەعی نەیشەکەری حەوت تەپە لە بەشە جۆراو جۆرەکانی بانگەوازێکیان بۆ رۆژی سێ شەممە ڕاگەیاند. ئەوان روو بە هاوکارەکانیاننووسیان کە پێویستە رۆژی سێ شەممە کاتژمێر ٨ ی بەیانی لەبەردەم دەفتەری مودیریەت کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەبەرن. ئەوانەی بانگەوازەکەیان ڕاگەیاند بوو وە ڕاگەیاندنەکەیان لەسەرکاناڵی سەربەخۆی کرێکارانی حەوت تەپەدانابوو جەختیان کردەوە کەیەک جار و بۆ هەمیشە هەڵوێستی خۆیان و نوێنەرانی کرێکارانی سەربەخۆی کرێکاری لە بەرەو روو بوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی شیرکەت روون دەکەنەوە“.

ئامادەکارانی بانگەوازەکە بەشێک لە ئامانجی مانگرتنەکەیان گەڕانەوە بۆسەرکاری ئیسماعیل بەخشی، هاوتا کردنی حەقدەستەکان، پاداشتی چاندن و بۆنی کەلوپەلی خوێندن بۆ قوتابیانی شەریفی حەوت تەپە ڕاگەیاند. ئەو کاناڵە لە زمانپەیامی هاوکارەوە رۆژی سێ شەممە نووسیویەتی کە ژمارەیەک لە کرێکاران لە شوێنی دیاریکراو کۆبوونەتەوە و داوایان لە باقی کرێکاران کردوە رۆژی دواتر بە ژمارەیەکی زیاترەوە لەو شوێنە کۆببنەوە. لە پەیامێکدا وەربیر کرێکارانی مانگرتوو هێندرایەوە کەبەو ٧ ملیۆنە داخوازیەکانی ترمان بیرناچێتەوە. پاداشتی گشتی، داخوازی هاوتا کردنی حەقدەستەکان و باقی داخوازیەکان لەوانە گەڕانەوە بۆسەرکاری سمایل بەخشی جێگای قسە لەسەر کردن نین. و کۆبوونەوەکە درێژەی هەیە.”

  ئەم مانگرتنە لەسەر بەستێنی شۆڕشێکی شکۆدار و گەشەکردوی کە ئێستا لە ئارادایە بانگەوازی بۆ کراوە و خاوەنی گرنگیەکی تایبەتە. گومان لەوەدا نییە کە کرێکاران، وەک تاک ئاوێتە بوو لە بزوتنەیەکی گشتی، لەم شۆڕشەدا، کە لە ٢٦ ی مانگی خرمانانەوە دەستی پێکردوە، بەشدار بوون. ئامادە بوونی کرێکاران بەشێوەی ئاماژە پێکراو کاتێک زەق بۆوە کە دانیشتوانی گەڕەکە کرێکاری و زەحمەتکێش نشینەکانی جنوبی تاران لە رۆژی ٨ ی ئۆکتۆبر واتە ١٦ ی خرمانان بە پێناسەی دیاریکراوەوە هاتنە نێو بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لەو ماوەیەدا کرێکارانی ڕەسمی و پەیمانی نەوت، حەوت تەپە، شیرکەتی واحد و کرێکارانی پێشڕەوی سۆسیالیستی لولە سازی ئەهواز لە ڕێگای بەیانەیە ڕاگەیاندنەوە پشتیوانی ئەم شۆڕشەن. ئەوان هاوکات بە مەحکوم کردنی وەحشیگەری سەرانی ڕژیم و هێزە سەرکوتگەرەکانی ژێر فەرمانیان لەدژی شۆڕشگێڕان، خوازیاری کۆتایی پێهێنانی بوون و هەڕەشەیان کردوە کە ئەگەر سەرکوتی خەڵک درێژەی هەبێت، بێدەنگ نابن و دەست لەکار دەکێشنەوە. ئێستا کرێکارانی پێشڕەو لە حەوت تەپە بە ڕاگەیاندنی مانگرتنی ئابووری و لەپاڵ کرێکارانی بەشێک لە پالاوگەکاندا هاتونەتە مەیدان. مانگرتنی ئابووری لەگەڵ مانگرتنی سیاسیدا پێوەندی هەیە. ئەم مانگرتنە، بە تایبەت لە بارودۆخی هەژاری داسەپاو بەسەر خەڵک و بە تایبەت کرێکاران و بنەمالەکانیاندا حەیاتیە. ئەم دوانە دەبنە هۆی بەهێز بوونی یەکتر و لە دەورەی شۆڕشگێڕانەدا مانگرتنی ئابووری بە خێرایی بەرەو مانگرتنی سیاسی دەچێت. بۆ نمونە حکومەتی پەهلەوی لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٥٧ دا حەقدەستی کرێکارانی نەوتی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردوە. کڕێکاران لە ڕێگای کۆمیتەی مانگرتنەکەیانەوە بە خێڕایی داخوازی سیاسی وەک چوونەدەری بە خێرایی هێزە نیزامیەکان لە نەوت و دواتر هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی نیزامییان هێنایە گۆڕێ. کاتێک سەرانی ئەوکاتی ڕژیم داخوازی کرێکارانی شۆڕشگێڕیڕەد کردوە پۆمپی بەنزینەکان لە دانی بەنزین بە ماشێن و تانکی سەرکوتگەران خۆیان بوارد.

شەپۆلی تازەی مانگرتنی کرێکاری لە ساڵانی ڕابردودا بەردەوام پێکهاتەیەک لە مانگرتنی ئابووری و سیاسی بووە، بەڵام لایەنی ئابووری داخوازیەکان زاڵ تر بووە. ئەم شۆڕشەی ئێستا، بێجگە لە هێندێک جار کە نەفتگەران پێشڕەوی بووە، لە تەرح کردنی داخوازی ئابووری، کە لەم رۆژانەدا بۆ کرێکاران زۆر گرنگ و حەیاتیە بێبەش بوون. شتێکی ئاشکرایە کە ڕژیمی سەرمایەداری ئیسلامی لە هەموو ٤٣ ساڵی ڕابردودا کارێکی کردوە تا هێزی کار لە ئێران رۆژ بەرۆژ هەرزانتر و هەرزان تر بێت. لە ئاکامی ئەم سیاسەتە دژی ئینسانیەدا ژنان و پیاوانی کرێکار و مندالەکانیان بەرەو رووی هەژاریەکی کوشەندە بوونەتەوە. کرێکاران( لەوانە مامۆستایان، و کرێکارانی خانەنشین) لە ساڵانی ڕابردودا لە زیاتر لە شەش هەزار مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیاندا کۆمەڵیک داخوازیان هەبووە کە بەپێی محاسباتی یەکێتی نێەنەتەوەیی زیاتر لە چوار هەزار حاڵەتیان بە شێوەی پاکردە کرێکاری بوون. پەیمانکاران بە توندی چەوسێنەور و خاوەنانی دەوڵەتی، و تایبەتی سەرمایە لە هێندێک حاڵەتی کەم و سنوردار دا نەبێت تەسلیمی داخوازیە ئابووری و سیاسیەکانی کرێکاران نەبوون. ئێستا کاتی ئەوەیە کە بەرهەمهێنەرانی کالا و خزمەتگوزاریەکان بە شێک لە حەقدەستە تاڵان کراوەکانیان لە حیسابی خاوەنانی سەرمایە و دەوڵەتی دەربکێشنەوە.

خەباتی بەهێزی کرێکاری بە دەستکەوتەکانیەوە لە مەیدانی پەروەردە کردنی بەهێزی ڕێبەرانی شارەزا و بە توانا و ڕێکخستندا دەبێ لە ڕێگای کۆمەڵێک ئاڵقەوە بەم شۆڕشەی ئێستاوە گرێبدرێتەوە و مانگرتنی ئابووری، ئەم شێوازە ڕەسەنە کرێکارییە، یەکێک لەو ئاڵقانەیە.

  چینی کرێکاری ئێران بێگومان یەکێک لە ڕەزمەندە ترین بەشەکانی ئەڕتەشی بەرینی پڕولیتاریای جیهانییە. سەرەڕای ئەوەیکە ئەم چینە لە سندوقە بەهێزەکانی مانگرتن بێبەش بووە، بەڵام کرێکاران لە ڕابردودا بۆ نمونە لە نەوت، حەوت تەپە و فولادی ئەهواز دا درێژەیان بە مانگرتنی بەردەوام داوە و بوونەتە خاوەنی کۆمەڵێک دەستکەوتی جێگای پشت پێبەستنیش. پێویستە ئەزموونی بەنرخی مانگرتن، ناڕەزایەتی و خەبات لەلایەن ڕێبەرانی عەمەلیەوە بە مانگرتنەکانی ئێستا لە ئارادان و یان لە داهاتودا ڕوو ئەدەن، کە لەسەر بەستێنی شۆڕشێکی کەوا لە جەریاندایە بەردەوام ئەبن، بگوازرێتەوە و ئەوان بگەیەنێتە ئاستێکی باڵا تر، بەبێ ئەمەش لە ئەگەری ڕۆیشتنی کۆماری ئیسلامیدا، حکومەت و کۆمەڵگای جێگای سەرنجی کرێکاران، واتە حکومەتی شوڕاییکرێکاری و کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی دەستەبەر نابێت.