کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

گرنگی سیاسی- چینایەتی خەبات بۆ زیاد کرانی حەقدەست

چینی کرێکار لە سەرتاسەری دنیادا بەرەوڕووی هەڵاوسان بۆتەوە، توانایی کڕینی هاوتۆتە خوارێ و هەژار تر بووە و بە هەمانڕادەش چینی بۆرژوازی لە فرۆشتنی کالاکانی پارەی زیاتری دەستکەوتوە. موسیبەتی زیادبوونی هەژاری لە وڵاتانی لە حاڵی گەشەدا بەرچاو ترە لە وڵاتانی پێشکەوتوو. بۆ نمونە لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی توانایی کڕینی چینی کرێکار بە خێراییەکی سەر سوڕهێنەر بەرەو کەم بوونەوە دەچێت. ئاغا محەممەدی، ئەندامی کۆمەڵەی ناسینی بەرژەوەندیەکانی نیزام لە سەرەتای مانگی جۆزەرداندا وتی: دوو هەزار و ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس لە جەمعیەت لە سەرتاسەری ئێراندا بوونیان هەیە کە لە ئیمکاناتی سەرەتایی ژیان وەک مەسکەن، کار و خوێندن تا ١٢ سال، سڵامەت، خۆراک و پۆشاک بێبەشن.

بڵاوکراوەکانی نێوخۆ رۆژی سێی مانگی جۆزەردان نووسیان هێڵی هەژاری لە ساڵەکانی کۆتایی دەیەی ١٣٩٠ ڕەوتی هەڵکشانی هەبووە و لە ساڵی ١٤٠١ یشدا گەشەی ٦٥ لەسەدی تۆمار کردوە. ئەوان نووسیان کە هەڵسەنگاندنەکان نیشانی ئەدەن کە هەژاری لە گشت وڵاتدا نزیکەی ٣٠ لەسەد بووە و لە ماوەی یەک دەیەدا ١١ ملیۆن کەس بە جەمعیەتی ژێر هێڵی هەژاری وڵاتەوە زیاد بووە. ئەم ڕەوتە ڕووی لە بەرز بوونەوەیە. لەگەڵ ئەوەی کە لە کۆماری ئیسلامیدا ئامار سازی و درۆ کردن بە تەواوەتی برەوی هەبووە و هیچکام لە ئامارەکانیش جێی پشت پێبەستن نین، بەو حاڵەشەوە ئەم دان پیانانە کەموکورتانەش بۆ هیوادارکردنی ژنان و پیاوانی کرێکارە بۆ ئەوەی وا بیر بکەنەوە کە گۆیا ڕژیم لەبیریاندایە.

  خەباتێکی هەمە لایەنە لە ڕێگای هەوڵدانی کرێکاران بۆ زیادکرانی حەقدەست و داهات بە شێوەی رۆژانە لە ئارادایە. ئەوە دەریدەخات کە گرنگی خەبات بۆ زیادکرانی حەقدەست بۆ بەرگرتن لە بەهەدەرچوونی جەستەیی و ڕۆحی کرێکاران و بنەماڵەکانیان بابەتێکی ئاشکرایە. ئەم وشیارییە لە کاتی دیاری کردنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٢ دا خۆی باشتر  دەرخست. کرێکارانی پێشڕەو و ڕێکخراوەکانیان هەرکامە و لە بەرانبەر زیاد بوونی ٢٧ لەسەدی بە حەقدەستیانەوە لە لایەن شۆڕای باڵای کارەوە کاردانەوەی شایانیان نیشاندا. گشت ئەمانە ڕێژەیەک لە زیادبوونیان بە ئاستێک لە مەرگ و داسەپاندنی هەژاری هەمەلایەنە بەسەر بنەماڵە کرێکاریەکاندا لەقەڵەم دا و بەدیلی خۆیان لە بەرانبەریاندا دەربڕی.

کەوایە خەبات بۆ زیاد کرانی لانیکەمی حەقدەستی کرێکاران لەباری بەڕێچوونەوە لەلایەن نە تەنیا زیاتر لە ١٤ ملیۆن کرێکاری مەشمولی یاسای کارەوە، بەڵکو لەلایەن سەرجەم ژنان و پیاوانی کرێکار بە گوشت و پێستەوە هەست پێدەکرێت و پێویستی بە وەبیر هێنانەوەی زیاتر نییە.

بەڵام ئەم خەباتە حەیاتییە لەنێو نەوتگەراندا نەبێت بە شێوەی پڕژوبڵاو بەرەو پێش دەچێ. پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە بڕیارەکانی شۆڕای باڵای کار لەسەر بنەمای نیازی سیاسی و ماڵی خاوەنکاران و لەسەر ناوەرۆکی هاوسەنگی هێزی نێوان خەڵک و ڕژیم لەهەر دەورەیەکدا دەگیرێن. لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠١، کە زیادبوونی ٥٧ لەسەدی لانیکەمی حەقدەست بەسەر کۆماری ئیسلامی و خاوەنکاراندا سەپا سەرانی ڕژیم و بە پەیڕەوی لەوان سەرمایەدارانی ڕانت خۆری دەوڵەتی لەسەر ئەو گومانە بوون کە توانیویانە بەسەر شۆڕشی ژینادا زاڵ بن. بەڵام کاتێک کەم کەم ئەم گومانە لەنێو کورت بینانی حاکم دا جێکەوت نوێنەرانی سەرمایە تەوەڕومی هەوسار پچڕاوی دەیان لەسەدی چەند مانگ لەوەپێشیان بە حیسابی زیادبوونی حەقدەستی کرێکاران دانا.

کرێکارانی وشیار، ئەحزابی سیاسی و کارناسانی ئابووری خاوەن ویژدان بە عەدەد و ڕەقەم و ئاماژە بە نمونەی عەینی و مێژوویی سەلماندویانە کە تەوەڕوم و هەڵاوسان هیچ پێوەندیەکی بە زیاد بوونی حەقدەستەوە نییە. بۆ نمونە ئێستا کە لانیکەمی حەقدەستی مەرگ بۆ کرێکارانی ژێر چەتری یاسای کار ٢٧ لەسەد دیاری کراوە تەوەڕومی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای زانیاری بانکی ناوەندی ڕژیم، لە کۆتایی مانگی گوڵاندا گەیشتۆتە نزیکی ٧٠ لەسەد.

دەرکی سەرانی ڕژیم و سەرمایەدارانی شوێنکەوتیان لە شکستی شۆڕشی ژینا بە تەواوەتی هەڵەیە. پاشکەشەی کاتی و بەجێی شۆڕشگێڕان لە سەر شەقامەکان هەرگیز بە مانای گۆڕانی هاوسەنگی هێز بە قازانجی حکومەتی ئیسلامی و سەرمایەدارانی هاوپەیمانیان نییە، بەڵکو ئەم هاوسەنگی هێزە لە ناخی کۆمەڵگا و بە قازانجی خەڵک بەهێز بووە. هەڵبەت جەماوەری کرێکارانی لەسەرکار و بێکار و بەتایبەت ژنانی کرێکاریش دەبێ وەک نەفتگەرەکان ئەم گؤڕانی هەوسەنگی هێزە بە ڕەسمیەت بناسن. ئەرکی سەرجەم کرێکارانە لە مەیدانی خەباتدا ئامادەبن تا دەسەڵاتداران وادار بە تەسلیم بکەن لەبەرانبەر داخوازیەکانیاندا.

چینی کرێکار بۆ ڕیکخستنی خۆی، دەستدانە مانگرتنی درێژماوە و ناساندنی مێژوویی ڕیبەرانی بە کۆمەڵگا لە هەنگاوی یەکەم دا پێویستی بەوەیە کە لەسەرەتاوە لە داوی هەژاری ڕزگاری بێت. کەوایە خەبات بۆ زیادکرانی حەقدەست نە تەنیا بابەتێکی بەڕێچوون، بەڵکو سیاسی چینایەتیە. لە بارودۆخی ئێستاشدا دەکرێ باشتر بوونێکی هاوسەنگی لە ئاستی بەڕێچوونی کرێکاراندا بەدی بهێندرێت، بەڵام بۆ دروست کردنی باشتربوونی یەکجارەکی و بەردەوام لە ژیانی بنەماڵە کرێکاریەکان و سەرجەم شارۆمەندان لە هەنگاوی یەکەم دا دەبێ کۆماری ئیسلامی بخرێتە نێو زبڵدان و لە مەسیری بەرەوپێش چووندا دەوڵەتی بۆرژواییش دەبێ تێک بشکێندرێت و لەسەر وێرانەکانی دەوڵەتی شۆڕایی جەماوەری و کرێکاری بنیاد بندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بەردەوامبوونی خەبات لەپێناو زیادکردنی حەقدەست

-

ڕەنگدانەوەی هێزی جەماوەر لە سیمای پەریشانی ڕژیمدا

-

سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحد و ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

چاوەڕوانییەکان لە بزووتنەوەی دانشجوویی لە ساڵی نوێی خوێندندا

-

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی خوێندنی ١٤٠٢ – ١٤٠٣

-

ڕۆژی جیهانی ئاشتی لە جیهانێکی پڕ لە گێژاودا

-