کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گرفتاربوونی ٥٣٠ شۆفێری ئێرانی له‌ ئه‌فغانستان و نابه‌رپرسیاریه‌تی ڕژیم

گرفتاربوونی ٥٣٠ شۆفێری ئێرانی له‌ ئه‌فغانستان و نابه‌رپرسیاریه‌تی

٥٣٠ شۆفێری كورد و تورك كه‌ نه‌وتیان له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان ده‌گواسته‌وه‌، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی تالیبانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌سه‌ر تانكه‌ره‌كانیان دا گیراوه‌.

ماوه‌ی سێ مانگه‌ شۆفێرانی ئێرانی له‌ ئه‌فغانستان دا گیریان خواردووه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیداریان كردووه‌ و دوو جاریش له‌ تاران له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌فغانستان كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ڕزگاركردنیان هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.