به پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٣٠ په‌نابه‌ر له دارستانه‌كانی سنووری وڵاتی له‌هستان، به بێ نان و ئاو گرفتاربوون و خوازیاری یارمه‌تیدانی خه‌ڵك و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیوویانه كه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ٣٠ په‌نابه‌ر كه به‌شێكیان ژن و منداڵن له باروودۆخێكی خراپ‌دا له نێو جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی له‌هستان گیریان خواردووه و بانگهێشتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه. شایانی باسه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی بۆحرانی ئابووری له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان له ئه‌فغانستان، به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران زیادی كردووه، هاوكات وڵاتانی ئۆرۆپایی ڕێكاری تووندیان بۆ ڕێگریكردن له هاتنی په‌نابه‌ران گرتۆته به‌ر.