کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گردبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كامیاران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی ساختمانی كامیاران، سه‌رۆكی ئیداره‌ی كار و به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی كامیاران هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌نی حیرفه‌یی له‌ چوارڕێیانی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و مه‌راسمێكیان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانسازی كامیاران و بازڕه‌سه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ڕۆژی كرێكاریان له‌ هه‌موو كرێكارانی ئێران پیرۆزبایی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ كرێكارانی به‌شدار له‌و مه‌راسمه‌دا له‌سه‌ر كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و بیمه‌ قسه‌ و باسیان كردووه‌. له‌ ئاخر دا له‌ نێو كرێكاران شیرینی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و مه‌راسمه‌كه‌ كۆتایی پێهاتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-