به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نرخی كرێ خانوو له شاری سه‌قز به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌ت چاودێری نرخه‌كان ناكات و گوشارێكی زۆر بۆ چینی كرێكار و هه‌ژاری ئه‌و شاره هاتووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، له حاڵێكدا له شاری سه‌قز خانووبه‌ره كه‌مه و خانووی تازه ساز ناكرێت، نرخه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و كرێنشینان ناچارن له خواردن و پۆشاكیان كه‌م بكه‌نه‌وه تاكوو بتوانن كرێ خانووه‌كانیان بده‌ن. به پێی زانیارییه‌كان، نرخی كرێ خانوو له شاری سه‌قز له ساڵی پاره‌وه تا به ئه‌ڕۆ به ڕێژه‌ی ٥٠ بۆ ١٠٠٪ له سه‌د زیادی كردووه و به‌رپرسانی ئه‌و شاره كێشه‌كه‌ی بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌كانی نیزام مۆهه‌ندسی، ته‌ئمیین ئیجتیماعی و باجی شاره‌داری ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام كارناسانی بواری مه‌سكه‌ن ده‌ڵێن: به‌شێكی زۆر له‌و زه‌مینانه‌ی له شارۆچكه‌ی پشت زانكۆی ئازاد بۆ سازكردنی خانوو ته‌رخان كراون، بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه و ئه‌و زه‌مینانه‌ش قه‌وڵنامه‌یان هه‌یه، به‌ڵگه‌ی فه‌رمیان پێ ناده‌ن. هه‌روه‌ها نرخێكی دیاریكراو نییه و ده‌وڵه‌ت چاودێری خاوه‌ن ماڵ و خاوه‌ن دووكانه‌كان ناكات، دابه‌زینی داهاتی خه‌ڵك و هه‌ڵاوسانیش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له كرێنشینان نه‌توانن كرێ خانوو و دووكانه‌كانیان بده‌ن و له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كان و گونده‌كان نێشته‌جێ ئه‌بن.