بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوو نرخی جۆرەکانی نان لە ئوستانی سنه بۆ لەسەدا ٢٧ گران بووە و هۆکاری ئەم گرانیەش بۆ هاوسانکردنی نرخی نان لەگەڵ ئوستانەکانی دیکەدا ڕاگەیێندراوە.
بەپێی زانیاریەکان، لەم ڕۆژانەدا نرخی نانی لەواش بە قورسایی ١٦٠ گرەم بووتە ٤٠٠ تمەن و نرخی نانی سەنگەکیش بۆ دوو هەزار تمەن و هەروەها نرخی نانی بەڕبڕیش بۆ هەزار و ٥٠٠ تمەن زیاد کراوە. جێگای ئاماژەیە ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نان بە بیانووی هاوسانکردنی نرخی نان لەگەڵ ئوستانەکانی دیکەدا لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ئوستانی سنە و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داهاتی مانگانەی هاوڵاتیانی لە بەرانبەر شارەکانی ناوەندی ئێران بەڕێژەیەکی بەرچاو جیاوازی هەیە و لە ڕووی ئابووریشهوه هیچ جۆرە پڕۆژیەکی گەشەی ئابووری لەو ناوچانەدا بوونی نییە .