ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه له گوندی “تاهێرئاباد”ی كاشان ٢٨ خوێندكاری كچ و ١٠ مۆعه‌لیم و كارمه‌ندێكی ئه‌و مه‌درسه‌یه به‌هۆی تووشبوون به گازی منۆئۆكسیدی كه‌ربۆن ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی كاشان كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باری ته‌ندرووستی ئه‌و خوێندكار و مۆعه‌لیمانه پاش گه‌یاندنیان به ناوه‌نده درمانیه‌كان و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویستی پزیشكی جێگر بووه و ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی كاره‌ساتی به‌و شێوه‌یه له مه‌درسه‌كانی ئێران نییه كه ڕووبدات. شایانی باسه له ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م ٩٦٠ كه‌س له ئێران به‌هۆی گاز گرتوویه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.