کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گازگرتووی سێ هاووڵاتیی لە شاری ئەیوان

گازگرتووی سێ هاووڵاتیی لە شاری ئەیوان 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، ڕۆژی ڕابردوو ٣ ئەندامی بنەماڵەیەک لە گوندی چوارمەڵەی شاری ئەیوان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن لە ماڵەکەیاندا تووشی گازگرتوویی بوون و لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە کران.

بەپێی ئەو هەواڵە، کاژێر ٧ و ٤٧ خولەکی بەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن کەس و کاری ئەو سێ هاووڵاتییە تیمەکانی فریاکەوتن ئاگاداری ئەو ڕووداوە کراونەوتەوە و دواتر ئەو هاووڵاتییانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی ئەو بەشە کراون و دواتر بەمەبەستی دەرمانی زیاتر بۆ نەخۆشخانەیئیمام ڕەزای شاری ئەیوان گوازراونەتەوە.