کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گازگرتووی بنەماڵەیەک لە گەڕەکی “فەرهەنگیانی” بانە

گازگرتووی بنەماڵەیەک لە گەڕەکی فەرهەنگیانی بانە 1

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، کاژێر ٢٣ و ٣٥ خوڵەکی شەوی ڕابردوو بنەماڵەیەکی ٥ کەسی شاری بانە لە گەڕەکی “فەرهەنگیانی” ئەو شارە بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن لەماڵەکەیاندا تووشی گازگرتووی بوون.

بەپێی زانیاریەکان، لەدوای ئاگادار کردنەوەی لایەنی پەیوەندی دار تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەر پێنج ئەندامی ئەو بنەماڵەیە بە دوو ئامبۆڵانس بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەو شارە گوازراونەتەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر باری تەندرووستی ئێستای ئەو هاووڵاتیانە بەدەست تۆڕی میدیایی کۆمەڵەوە نەگەییشتووە.