ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، چوار كرێكاری ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاری سه‌رپولی زه‌هاوی سه‌ر به ئوستانی كرماشان، به‌هۆی گازگرتووییه‌وه ژه‌هراویبوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار كرێكاری ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاری سه‌رپولی زه‌هاو له كاتی كاركردندا له كاناڵێكی ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی گازگرتوویی بوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كراون.