ڕۆژی شەممە ٢١ی مانگی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری “مێهران”ی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر پێنج و ١٩ ده‌قێقه‌ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، پیاوێکی ٤٢ساڵ تەمەن لە عەشایری ناوچەی “نمەکێڵان”ی سه‌ر شاری مێهران به‌سه‌ختی بریندار بوو كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری ئیلام كرا. شایانی باسه كه هێشتا ناسناوی ئه‌و هاووڵاتییه ئاشكرا نه‌كراوه.