رۆژی شەممە 8ی مانگی جۆزەردان، مێدیاکانی وێتنام، هەواڵی بڵاو بوونەوەی جۆرێکی تازە لە ویرۆسی کۆڕۆنایان راگەیاند.
وەزیری بێهداشتی وێتنام رایگەیاندووە: “تایبەمەندی ئەم ویرووسە ئەوەیە، کە بە خێرایی لە هەوا دا بڵاو دەبێتەوە و خەستییەکەی لە گەروو دا بە نیسبەت جۆرەکانی دیکە زۆر زیاترە.” شایانی باسە کەشفی ئەم جۆرە تازەیە لە ویرووسی کۆڕۆنا لە وێتنام لە کاتیک دایە کە ئەم وڵاتە کەمترین ڕادەی تووشبوانی تێدا تۆمار کراوە و گیانلەدست دان و گیرۆدەبوون بەو پەتایە لە کەمترین ئاستی خۆی دابووە.