کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کێشمەکێشی دوو باڵی دژی ئینسانی لە هەڵبژاردنی داهاتوویتورکیەدا

هەڵبژاردنی سەرتاسەری پارلمانی و سەرۆک کۆماری تورکیە رۆژی یەکشەممە ١٤ ی مانگی مەی، بەرابەر لەگەڵ ٢٤ ی مانگی گوڵان، بەڕێوەدەچێت. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە حیزبی ئیسلامی داد و گەشەپێدان، ناسراو بە ئاک پارتی، و کەماڵ قلیچدار ئۆغڵو لە حیزبی ناسیۆنالیستی کۆماریخوازی گەل، دوو کاندیدی سەرەکی ئەم هەڵبژاردنەن. ئاک پارتی، کاتێک لە ٢١ ساڵ لەوە پێش هاتە سەرکار وەک حیزبێکی میانەڕەوی ئیسلامی لە لایەن دەوڵەتانی زل هێزی ئیمپڕیالیستی و سەرمایەداریەوە پێشوازی لێکرا. ئەوان هیوادار بوون ئەو حیزبە و کابینەکەی ببێتە بەدیلی ئیسلامی سیاسی حاکم لە ئێراندا. بەڵام سیاسەتە شکست خواردوەکانی کابینەی ئەو حیزبە لە پشتیوانی کردنی ئیخوانەکان لە میسر، ئیسلام گەرا توندڕەوەکان لە لیبی، داعش و قاعیدە لە سوریە هیوای ئیمپڕیالیستەکانی لە سەرویانەوە ئیمپڕیالیستی ئامریکای بەربا دا. هەوڵی بێ ئاکامی ئەم کابینەیە بۆ یەکخستنی تورکەکان لە ئاسیای میانەدا و کۆماری ئازەربایجان و کۆتایی هێنان بە پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ حیزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیە( پێ کا کا) و کردەوەی سەرکوتگەرانە و بێ ئاکامی دژبەحیزبی دیموکڕاتیکی گەڵان“( هە دە پە) بە شکستەکانی پێشویەوە زیاد بوون. بەڵام سیاسەتە دژی کرێکاریەکانی ئاک پارتی سەرەتا هێندێک سەرکەوتنی بۆ ئەم حیزبە لە بواری ئابووری سەرمایەداری تورکیەدا دەستەبەر کرد. بەڵام هەرئەو جۆرەی کە پێشبینی دەکرا، گەشەی بێ ناوەرۆکی ئابووری ئەم وڵاتە درێژەی نەکێشا و بەرە بەرە قەیرانی ئابووری جیهانی سەرمایەداری یەخەی دەوڵەتی تورکیەشی گرت. نرخی دراوی میللی گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی. گرانی و هەڵاوسان گەێشتە ئاستێکی بێ وێنە. ئەم حیزبە لە ٢١ ساڵی ڕابردودا بە گرتنەبەری سیاسەتی ئابووری نیئۆلیبڕاڵیستی بەشێکی زۆر لە سەروەتی بەهرەهاتوو لە کۆمەڵگای بەرەو سەرمایەدارانی نزیک لە ئاک پاردتی هیدایەت کرد و کەلێنی نێوان هەژاری و سەروەتی چەند بەرابەر کرد.

سەرکەوتنە سەرەتاییەکانی ئابووری لەسەر ناوەرۆکی قەیرانی سەرمایەداری جیهانی و دژایەتی بەرینی کرێکاران دژبە ڕیازەتی ئابووری جێگای خۆی دا بە ئابووری نەخۆش و داتەپێوی ئێستا و ئاک پارتی زیاتر زەربە پەزیر و لاواز کرد. بومەلەزە بەهێز و بێوێنەکەی بەرە بەیانی دووشەممە( ٦ ی مانگی فێوریە/ ١٧ مانگی ڕەشەممە) کە لە ناوچە سنوریەکانی نێوان تورکیە و سوریە ڕوویدا پایەکانی حکومەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیشی خستۆتە لەرزە. ئەم بومەلەرزەیە کە زیاتر لە ٥٨ هەزار کوژراوی لێکەوتەوە، گەندەڵی قوڵی ئاک پارتی و کورەکانی ئەردۆغانی لە بەشی بیناسازیدا لە تورکیە ئاشکرا کرد. شەڕی ئۆکڕاین بوو بە هۆی ئەوەی نرخی تەوەڕوم بگاتە ئاستی ٤٤ لەسەد و توانایی کڕینی چینی کرێکاری ئەم وڵاتەی زۆر دابەزاند.

سیاسەتە سەرکوتگەرانەکان دژبە نەیارانی حیزبی داد و گەشەپێدان و بە تایبەت دەژایەتی لەگەڵ مافە دیکموکڕاتیکەکانی ژنان و خەڵکی کوردستان پایە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم حیزبەی لاواز کردوە. بڕیاری ئەردۆغان بۆ هێنانەدەری تورکیە لە کۆنوانسیۆنی ئییستانبوڵتەوافوقێکی نێونەتەوەیی کە بۆ پشتیوانی لەژنان لە بەرانبەر توندوتیژی بنەماڵەییدا گەڵاڵە ڕێژی کراوەزۆرێک لە ژنانی لەو حیزبە دوور خستەوە و ناڕەزایەتی بەرینی لە لایان دروست کرد.   ئەو لە ڕابردودا ئەو ژنانەی کە منداڵیان نەبوو بەنیوە ژننابردبوو، بە ژنانی وتبوو کە لانیکەم ٣ منداڵ بخەنەوە و وتبوی ناکرێت لەگەڵ ژنان و پیاوان وەک یەک هەڵسوکەوت بکرێت.

حیزبی ناسیۆنالیستی کۆماریخواز، حیزبی ڕەقیبی ئاک پارتی لە هەوڵدایە لە بارودۆخی ئابووری کارەساتبار و سیاسەتە ئیسلامیە شکست خواردوەکانی کابینەی ئەردۆغان سود وەربگرێت و نیزامی سەرمایەداری ئەم وڵاتە بخاتە مەسیری گەشەی ئابوریەوە. تا ئێستا ئەو دوو حیزبە شان بە شانی یەکتر لە حاڵی ڕقابەت دان. وادیارە هێندێک لە کارناسانی خاوەن نەزەر لە کوردستان دەتوانن ئەم هاوسەنگیە تێکبدەن.

٢٠ لەسەد لە جەمعیەتی نزیک بە ٨٦ ملیۆنی تورکیە لە شارۆمەندانی کورد پێهاتوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم کەمینەی کوردەکان لە تورکیە لە کاتی دامەزرانی کۆماری تورکیەوە تا ئێستا کەوتۆتە بەر دژی ئینسانی ترین سیاسەتی سەرکوت و قەڵاچۆ کردن. هەردوو حیزب لە هەوڵدان تا دەنگی خەڵکی کوردستان بەرەو لای خۆیان بەرن. ئەرۆغان حیزبەکەی بە داکۆکی کاری بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کورد دەناسێنێ. کەماڵ قلیچدار ئۆغڵو، لە بەرانبەردا لە وێدۆیەدا دەڵێ:” هەر کاتێک ئەردوغان دەزانێ ڕەنگە شکست بێنێت، کوردەکان دەکاتە نیشانە و لەگەڵیان وەک تیرۆریست هەڵسوکەوت دەکات. بەڕاستی ئەمە جێگای شەرمە زارییە.”

حیزبی دیموکڕاتیکی گەلان،( هە دە پە) کە لەنێو خەڵکی کوردستاندا خاوەن نفوزە، بەبێ چوونە نێو هیچ ئیئتیلافیکەوە داکۆکی لە کاندیداتۆڕی قلیچدار ئۆغڵو دەکات.  حیزبی کومونیستی تورکیە و حیزبی لیبڕاڵیش پشتی قلیچدار ئۆغڵویان گرتوە و شانسی سەرکەوتنی زیاتر بووە.

ڕاستیەکەی ئەوەیە کە هەردوو ئەو هێزەی لە هەڵبژاردنی سەرتاسەری تورکیەدا بەشدارن، بە ڕێبەریی ئەدۆغان و ئۆغڵو لە خزمەت کردن بە چینی سەرمایەدار جیاوازییەکی ئەوتۆیان بە یەکەوە نییە. ئەوان و حیزبەکانیان بەو هیوایەن بەڵکو بۆرژوازی تورکیە لە توندپێچە پڕ لە کەند و لەند و قەیرانە مەترسیدارەکانی ئێستا تێپەڕ بکەن. هەردوی ئەو کاندیدانە تەعهودەکانیان لەبەرانبەر سازمانی ئاتلانتیکی شومالی( ناتۆ)تێکرار کردۆتەوە. تەنیا چینی کرێکاری یەکگرتو و سازمان یافتە دەتوانێ ئاڵوگۆڕی جێی چاوەروانی جەماوەری بەرینی خەڵک لە تورکیە بەدیبێنێ.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ یادی٤٠مین ساڵی ئیعدامی جینایه‌تكارانه‌ی ٥٩ لاو مێرمنداڵی شاری مه‌هاباد

-

  شەپۆلی ناڕەزایەتی و تێکۆشان، سەرەڕای زیاتربوونی توندوتیژی وەحشیانە         

-

كۆماری ئیسلامی، دوژمنی خه‌ڵك

-

  ئیستبداد، هەژاری و برسیەتی، گرانی و بێکاری، زۆربەی خەڵکی هەراسان کردوە

-

  قەتڵە ناموسیەکان و کۆماری ئیسلامی

-

به‌یادی گیانبه‌خت كردوانی به‌رگری قاره‌مانانه‌ له‌ یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵاتی كرێكاریی جیهان

-