بەرپرسی پەیوەندیەکان و زانیاری ئوستانی ئازەربایەجانی غهربی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ٥٠٠ گوندی سەر بە ئەو ئوستانە تۆڕی ئینتەرنێتیان نییە و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە پێوستیان به ٨٥٠ میلیارد تمەنه.
بەپێی زیانیاریەکان، لە ماوەی دەستپێکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم مەدرەسەکانی ئێران بەو بۆنەوە داخران و وانەی منداڵان بە ئهپڵیكهیشێنی ناسراو بە شاد دەوترایەوە، لەم پێوەندەدا سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بنەماڵەی بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی ئەو گوندانەی کە لە خزمەتگوزای ئینتەرنێت بێبەش بوون، لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ هەنگاوێک به مهبهستی چارەسەری ئەو کێشەیە نەگیرایە بەر و خوێندنی منداڵان بە تەواوەتی پەکی کەوتبوو.