کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کۆچی دوایی دایکی گیانبەختکردوویەکی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌قز

کۆچی دوایی دایکی گیانبەختکردوویەکی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌قز 1

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی پووشپەڕ، دایکی “محەممەد حسێنی” لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا، کۆچی دوایی کرد.

“محەممەد حسێنی” هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ و لە ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا گیانی بەختکرد، دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ به‌ ناوی “مەلیحە حەسەن نژاد” پاش ئه‌و ڕووداوه‌ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك بوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تاران كرا. خاتوو مه‌لیحه پاش ٧ مانگ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.