ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، خاتوو وه‌لی زاده دایکی زیندانی سیاسی شۆڕشی ژینا “جەلیل مەولوودی” لە بۆکان کۆچی دوایی کرد.
خاتوو وه‌لی زاده دایکی زیندانی سیاسی شۆڕشی ژینا “جەلیل مەولوودی” لە کاتێکدا کۆچی دوایی کرد کە زیاتر لە ساڵێکە کوڕەکەی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. “جەلیل مەولوودی” خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی ٢٩ خاکەلێوەی ١٤٠٢، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی حكوومه‌ته‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. تائێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو ڕوون نه‌كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.