کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆماری ئیسلامی ٧٦١٢ پەنابەری ئەفغانی دەرکرد

ئێران 7612پەنابەری ئەفغانی دەرکرد 1

 

وڵاتانی “تورکیا”، “ئێران” و “پاکستان”، ململانێیەکی توندیان لەگەڵ پەنابەران و کۆچبەرانی ئەفغانستان هەماهەنگ کردووە. هەر سێ وڵات سیاسەتی دەرکردنی پەنابەرانیان چڕتر کردووەتەوە و لە چەند مانگی ڕابردوودا چەند هەزار کەسیان ڕەوانەی ئەفغانستان کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان به‌رپرسانی بەشی کاروباری کۆچبەران و گەڕاوەکانی پارێزگای نەمرۆز ئێران لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٧٦١٢ پەنابەری  ئەفغانستانی بۆ وڵاتەکەیان دیپۆرت کردووەتەوە و زۆرێک لەو هاووڵاتییانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌هۆی  دۆخێکی دارایی خراپ توانایی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان نییه‌.