کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کۆماری ئیسلامی لە زومرەی خراپترین وڵاتەکانی جیهان لە مه‌ر ئازادی بە کارهێنانی ئینتەرنەت

g

ناوەندی نێونه‌ته‌وه‌یی “خانەی ئازادی” ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە سەر پێشێل کردنی ئازادیە بنەڕەتیەکانی خەڵک لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان بڵاو کردەوە. بەشێک لەم ڕاپۆرتە سەرنجی خستووەتە سەر ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی. له‌م راپۆرته‌دا هاتۆه‌ كه‌ “ڕەوشی ئازادی مەدەنی و سیاسی لەم وڵاتەدا مەترسیدارە.” به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌‌ كۆماری ئیسلامی ئپران لە كۆی ١٠٠ خاڵ سه‌رجه‌م ١٦خاڵی پێوەندی دار بە دەستڕاگەییشتن بە ئازادیە سیاسی و مەدەنیەکانپێدراوه‌.

بەڵام ڕاپۆرتی ئەمساڵی “خانەی ئازادی” بە تایبەتی سەرەنجی خستووەتە سەر بابەتی ئازادی بەکارهێنانی ئینتەرنەت، وەکوو بۆارێكی گرینگی مافە سەرەتاییەکانی خەڵک. لەم ڕاپۆرتەدا ئێرانلە ڕیزی خراپترین وڵاتەکان بە کەمترین ئازادی بەکارهێنانی ئینتەرنەت دەستنیشان کراوە. هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە :”کۆماری ئیسلامی بڕیاری قورسی بۆ دژبەرانی ئینتەرنەتی خۆی دەرکردووە. وەحشیانە ترین نموونەی ئەم بڕیارانە، ئێعدامی “ڕوحوڵا زەم“، بەڕێوبەری کەناڵی تێلگرامی “ئامەد نیووز” لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بوو.

بێ گومان ئەم ڕاپۆرتە لە گەڵ ئەوەی کە زۆر دڵتەزێنە بەڵام بە هیچ جۆرێک ناتوانێت رواڵه‌تی ڕاستەقینەی ئەو سەختیانەی کە لە ٤٣ ساڵی ڕابردوو بەسەر خەڵکی ئه‌و وڵاته‌دا هاتووە نیشان بدات. بە تایبەتی لە بواری ئازادی بەکارهێنانی ئینتەرنەت کۆماری ئیسلامی لەشکەرێکی بۆ بەدواداچوون و چاودێری کردنی پۆلیسی ئه‌م بواره‌ تەرخان کردووە.بۆ نمونه‌ لە ڕاپۆرتی ” خانەی ئازادی” دا باس لەشکەری سایبری کۆماری ئیسلامی نەکراوە. لەم بوارەدا کۆماری ئیسلامی نە تەنیا لە ڕیزبەندی ١٦ لە نێو خراپترینەکان، بەڵکوو لە پلەی یەکەمی جیهان دا وەستاوە.

بە درێژایی تەواوی تەمەنی کۆماری ئیسلامی، ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی بیروباوه‌ر، ئازادی حیزبی سیاسی، ئازادیهه‌ر چه‌شته‌ چالاكیه‌كی کلتووریو کۆمەڵایەتی بە توند ترین شێوە پێشێل كراوه‌. رێگا به‌ بڵاوکردنەوەی کتێب، گۆڤار و ڕۆژنامەی ئازاڕ نادرێت، ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنەکان ناتوانن بە شێوەی سەربەخۆ چالاکی بکەن و تەنانەت هەوڵیان داوە تا بە بڵاوکردنەوەی پارازیت پێش به‌ بڵاوبونه‌وه‌ی کەناڵەکانی دەرەوەی وڵات بگرن.هێرش دەکەنە سەربانی ماڵەکانئانتێنی ماهوارەکان كۆده‌كه‌نه‌وه‌، بەربەست دانان و داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەروەها فیلتەر کردنی هه‌ر به‌شێكی ئینترنێت کە لە ژێر دەسەڵاتی حاکمانی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامیدا نییە،بەشێکە لە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێشێل کردن و سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕینی خەڵک.

بەڵام کۆماری ئیسلامی به‌مه‌ش رانه‌وه‌ستاوه‌ و دەیان و سەدان نووسەر، ڕۆژنامە نووس و ڵێکۆڵەری خستووەتە زیندان و ئەشکەنجەیانی کردووە.ماوەی یەک حەفتە لەمەوپێش بوو کە ” بوكتاش ئابتین” شاعر و بەرهەمهێنەری فیلم لە زیندان به‌ هۆی  خۆلادانی کۆماری ئیسلامی لە دەرمان کردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی لە دەست دا. ئاخوندەکان و ئەرازڵ و ئەوباشی کۆماری ئیسلامی كه‌ هه‌موو ئامرازه‌كانی ڕاگەیاندن لە دەستئەوان دایە، ئازادن کە بێ حورمه‌تی به‌ مافە سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك وبە تایبەتی ئازادی ڕادەربڕینی بكه‌ن ولە کاتی ناڕەزایەتییەجه‌ماوه‌ریه‌كانئینتەرنەت به‌ ته‌واوی ببرن، لە هەمان کاتدا دورویانه‌ دڵیان بۆ بڕانی ئینتەرنەت لە یەمەن دەسووتێت!

“ئەحمەد خاتەمی” ئیمام جومعەی تاران وتوویەتی :” ئینتەرنەتی خەڵکی یەمەنیان بڕی هەتا دەنگی مەزڵومیه‌تیانبه‌ جیهان نه‌گات.” له‌ درێژه‌دا ده‌لێت: “ئەوەیمایەیشه‌رمه‌زاریه‌، ئەوەیە کە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی ئیسلامی بەرانبەر به‌م کوشتن و بڕینانە هیچ ناڵێن“. ئاخوندی نوێژی جومعەی تاران کە خۆی دەیان جار باسی لە سەر پێکهێنانی تۆڕی ئینتەرنەتی ئیسلامی و سنووردار کردن و بەربەست دانان بۆ خزمەتگوزایەکانی ئینتەرنەت کردووە، ئێستا بۆ بڕینی ئینتەرنەت لە یەمەن فرمێسکی تمساحیانه‌  دەڕێژێت. به‌راستی درۆزنی و بێ شەرمی حاکمانی کۆنەپەرەستی ئێران کۆتایی بۆ نییە.

کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامله‌ كاتی سه‌رهه‌ڵدانی  ناڕەزایەتییە جەماوەرییەكانئینتەرنەت لە سەرانسەری ئێران قه‌تع ڕه‌كات، درێژخایەنترین برینی ئینتەرنەت لە ساڵی ١٣٩٨ و دوابەدوای ناڕەزایەتییە سەرانسەیەکانی مانگی خەزەڵوەر بوو کە لە ٢٥ی مانگه‌وه‌ دەستی پێکرد و هەتا ٣ی سەرماوەز درێژەی هەبوو.

دەسەڵاتداران و ئاخوندەکان خۆیان لە هەموو ئاستێکدا ده‌ستیان به‌ ئینترنپت راده‌گات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داچالاکن، بەڵام خەڵکی ئاسایی تەنانەت بۆ ئاموزش و دەستڕاگەییشتن بە بابەتە زانستیه‌كان و بۆ به‌ریه‌وه‌ بردنی كار و پیشه‌ی خۆیانئیمكانی بەکارهێنانی ئاسان، هەرزان و کامڵی ئینتەرنەتیان نییە. دژبەرانی دەسەڵات بە نووسینی تویت یان نووسین لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵەکانی دەرەوەی وڵات بە زیندان و ئەشکەنجە مەحکووم دەکرێن. هه‌موو نیشانەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە ئەم ڕژیمە سەرکووتگەر و گەندەڵە له‌ لێواری هەڵدێر نزێک بووەتەوە و بەختی مانەوەی خۆی لە دەست داوە.